بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی بە بلومبێرگ نیوزی ڕاگەیاند: ١٣ هەزار ئامانجمان لە ئێران تێکشکاندووە و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنیمان نەکردووەتە ئامانج.
ئەم پاگەندە گاڵتەجاڕانە و درۆیەی ئەو لە کاتێکدایە کە هەر لە سەرەتای لەشکرکێشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، قوتابخانەی شەجەرەی تەیبە لە میناب بە دوو مووشەکی تۆماهۆک بەرکەوت و ١٥٦ خوێندکاری بێ تاوان و منداڵ و مامۆستا شەهید بوون.
هەروەها بەپێی دوایین ئاماری پزیشکی دادوەری ئێران، ٧ شەهیدی خوار تەمەنی یەک ساڵ، ٢٥٥ شەهیدی تەمەن یەک تا ١٢ ساڵ و ١٢١ شەهیدی تەمەن ١٣ تا ١٨ ساڵ لە شەهیدانی شەڕی ڕەمەزاندان.
هەروەها تەنیا لە تاران ٤٤ هەزار و ٧٥٠ یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە.
Your Comment